سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشی ئەندازیاری بیناکاری دەکات

‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممەڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/۱۱)، بەڕێز (پ .ی .د.تحسین عبدالکریم ئەمین) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز (كامەران حمەکریم خدر ) بەرێوەبەری کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە ، سەردانی بەشی ئەندازیاری بیناکاریان کرد .

لەسەرەتادا لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی بەش و مامۆستایان کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و گویبیستی داواکارییەکانیان بوو لەهەمان کاتدا چارەسەری هەنووکەیی بۆ ئەنجامدان ،پاشان ئاماژەیان بەسەرجەم ئەو ڕێگەیانە کرد کە بۆ فراوان کردنی بەشەکە و کردنی بە کۆلێژێکی سەربەخۆ و کردنەوەی بەشی زیاتری کرد . دواتر سەردانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ناوبراوی کرد و باسی رۆڵی گرنگی ئەوانی کرد بۆ پێشخستنی زانکۆ و ووڵاتمان و بەڵێنی هاوکاری و بەدەمەوەبونی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد لە پێناو دابین کردنی پێداویستیەکانیان و چارەسەرکردنی کێشە و کرفتەکانیان.

 

به‌روار : 2017-12-11 كات : بینراو : 547

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it