به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن وۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ تواناكانی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به‌ چۆنیه‌تی ئه‌كادیمیانه‌ گه‌ڕان به‌دوای كاردا له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌ێل و پڕكردنه‌وه‌ی (CV) یه‌وه‌ وۆرك شۆپێك بۆ خویندكارانی به‌شی فیزیا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بە هاکاری کۆلێجی زانست له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیدا له‌ پێناو خزمه‌تی زیاتر به‌ خوێندكارانی زانكۆ و به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی به‌شی فیزیا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2017/12/12 كاتژمێر 9:30 خوله‌ك له‌ هۆڵی سیمینارانی كۆلێجی زانست وۆرك شۆپێكی به‌ناونیشانی (په‌ره‌پێدان به‌ تواناكان) بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌شی فیزیا ئه‌نجام دا. 
وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ دوو سیمیناری تایبه‌ت به‌ بواری پڕكردنه‌وه‌ی CV و چاوپێكه‌وتن پێكهاتبوو . به‌ڕێز(محمد قادر) به‌ناونیشانی (چۆنیه‌تی نوسینی CV) له‌ سیمیناری یه‌كه‌مدا به‌ وردی باسی له‌ 
CV كرد له‌ ڕووی ناساندن و  چۆنیه‌تی نوسینی CV به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌ و پرۆفیشنالانه‌ و جیاوازیه‌كانی نێوان CV ئه‌كادیمی و ئاسایی بۆ خوێندكاران ڕوون كرده‌وه‌.
مه‌ودود جبار عبدالله له‌ سیمیناری دووه‌مدا باسی له‌ ژێر ناونیشانی (ئه‌ته‌كیه‌تی چاوپێكه‌وتن) زانیستیانه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن و ئه‌ته‌كیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌ ساتی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌رته‌ی كه‌ خوێندكار به‌ مه‌به‌ستی  دامه‌زراندن یان هه‌ر مه‌به‌ستێك سه‌ردانی ده‌كات.

 

به‌روار : 2017-12-12 كات :10:43 بینراو : 651

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it