بەشەناوخۆیی کچان ڕێز لە دوو کارمەندی زانکۆی هەڵەبجە دەگرن

لەپای ئەو ئەرک و ماندوبونەی کە لە ماوەی ڕابردوودا کێشاویانە بۆ ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی بەشەناوخۆیی کچان، ئەوڕۆ 2017/12/13 خوێندکارانی ئەو بەشەناوخۆییەی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشنە دوو کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە. بە ئامادەبوونی د. توانا وەهبی غفور یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران خەڵاتی ڕێز و وەفای خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کچان بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان (م.ی ئاریان حامد)بەرپرسی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکاران و (ڕەنجدەر جمال ) بەرپرسی بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە. خەڵاتەکان لەلایەن خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکەوە دابین کران وەک ڕێزێک بو بۆ ئەو ئەرکەی کە لەماوەی ڕابردوودا کێشاویانە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەو بەشەناوخۆییە و چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکـانی و لەلایەن (د.توانا وەهبی)یەوە پێشکەش کران.

 

به‌روار : 2017-12-14 كات : بینراو : 1195

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it