وەفدێکی زانکۆی ئیشق سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکات

سەرلە بەیانی ئەمرۆ وەفدێکی زانکۆی ئیشق سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن.

رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/١٣) وەفدێکی زانکۆی ئیشق کە پێکهاتبوو لە بەرێزان (د.کارزان محمد ) سەرۆکی بەشی توێژینەوەی زانستی و (د.ئۆرهان توگ) سەرۆك بەشی ریاضیات و (د.موتلای دۆگان) مامۆستاو توێژەر سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد. وە لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و (م.ی ئاریان علی حامد) بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەکادیمیەکان و (م.عمر فٶاد غفور) سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆرییەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
مەبەست لە سەردانە ناساندنی چەند کۆنفرانسێکی زانستی زانکۆی ناوبراو بوو بۆ سەرۆکایەتی زانکۆمان و بانگهێشتکردنی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسانەدا کە لە بوار و پسپۆریە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدرێن بە ناردنی توێژینەوەکانیان.
لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد و زۆر سوپاسی کردن بۆ ئەم دەستپێشخەرییە وخۆشحاڵی خۆی و ستافی زانکۆی هەڵەبجەی دەربڕی بۆ سەردانەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێج و بەشە پەیوەندیدارەکانەوە  تەواوی هەوڵی خۆیان دەخەنەکار بۆ بەشداریکردنی توێژەرەکانی زانکۆمان لە هەریەك لە کۆنفرانسەکاندا بەشێوەیەکی چالاك.
 

به‌روار : 2017-12-14 كات : بینراو : 530

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it