زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی ئاڵا به‌رز ڕاده‌گرێت

به‌ هه‌ڵواسینی ئاڵای كوردستان و ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێك ، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاده‌گرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  2017/12/17 له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ڕاگرانی كۆلێژه‌كانی  په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ مه‌راسیمێك ئه‌نجامدرا.
له‌ سه‌ره‌تادا وته‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵاوه‌ بۆ ئاماده‌بوون خوێندرایه‌وه‌ و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان(د.نه‌ریمان عبدالله) ڕاگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌یته‌كان و (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت وته‌ی ڕاگرایه‌تی و كۆلێژه‌كانیان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ خوێندوه‌و باسیان له‌ پیرۆزی ئه‌م ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ و سه‌ره‌تاکانی په‌یدابوونی ئاڵا و هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرد.
ڕۆژی (17 / 12) ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان ده‌ست نیشان كراوه‌ و ساڵانه‌ له‌ كوردستاندا مه‌راسیمی جۆر به‌جۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێك ده‌خرێت.

 

به‌روار : 2017-12-17 كات :12:21 بینراو : 1279

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it