زانكۆی هه‌ڵەبجه‌ سیمینارێك سازده‌كات

ئه‌مڕۆ ٢ شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٠١٧/١٢/١٨ لە هۆڵی سیمیناری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن سیمینارێكی سازكرد  له‌ژێر ناونیشانی (سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌نێوان خواستی هاوڵاتیان و ئاستی پیاده‌كردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان) بۆخستنه‌ڕووی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌ك كه‌ په‌یمانگای ناوبراو ئه‌نجامی دابوو له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵەبجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین

ده‌ستپێكی سیمیانره‌كه‌ له‌لایه‌ن (چێلار بەهمەن ) ده‌ستی پێكردوو سوپاسی ئاماده‌بوونی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی كرد بۆ به‌شداریكردنیان له‌م سیمیناره‌داو له‌وته‌یه‌كیدا ووتی: تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندنی په‌یمانگاكه‌یان و كاروو چالاكییه‌كانیان له‌ماوه‌ی ڕابردووداو هه‌روه‌ها ووتی كاركردنمان له‌نێو زانكۆكان و به‌ستنی سیمیاناره‌كانمان به‌شێكی تره‌ له‌كاره‌كانمان دواتر هه‌ربه‌شێكی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو كه‌ بریتین لە شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌ڕووی كارگێڕ و سیاسی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری له‌خۆگرتووه‌

 دواتر ( شێنێ حاتم ) وه‌ك ئه‌ندام له‌ گرووپی ڕاپرسی په‌یمانگاكه‌ به‌شێكی تری ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ر بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌و تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕێوه‌بردن له‌ ڕووی لامه‌ركەزیه‌ته‌وه‌

بەر له‌كۆتای سیمیناره‌كه‌ دەره‌نجامه‌كانی راپرسیه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بوان خرایه‌ ڕوو ئه‌و لایه‌نه‌ گرنگانی كه‌هاوڵاتیان گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌ له‌شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌ڕووی لامه‌ركه‌زییه‌وه‌  له‌كۆتای سیمیناره‌كه‌شدا ئاماده‌بوان تێبنی سه‌رنجه‌كانیان خسته‌ ڕوو.

به‌روار : 2017-12-18 كات : بینراو : 676

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it