زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێی پێشخستنی زانكۆ له‌ ڕیزبه‌ندی زانكۆكان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمی پێشخستنی زانكۆ له‌ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ، هه‌فته‌ی  ڕابردوو (پ.د.هه‌ڤاڵ خورشید ڕه‌فیق) ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا له‌گه‌ل به‌ڕێز(م.عمر فواد غفور) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری زانكۆ كۆبونه‌وه‌. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ دیاریكران كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌ده‌ست هێنانی خاڵ بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆ له‌ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی هه‌رێمدا و ستراتیژێك دانرا تا بتوانرێت زۆرترین خاڵ به‌ده‌ست بهێنرێت.
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ ڕووی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌زانستیه‌كانی زانكۆ ، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی(2017/12/18) (پ.د.هه‌ڤاڵ خورشید ڕه‌فیق) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی به‌شه‌ زانستیه‌كانی زانكۆ كوبویه‌وه‌ . له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ ئاماژه‌یان پێدرا كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی پێشودا ده‌ست نیشان كرابوون ، و گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لیان له‌و باره‌یه‌و ئه‌نجامدا و چه‌ندین بیرۆكه‌ی نوێ گه‌ڵاڵه‌ كران وه‌ك (دانانی ڕیزبه‌ندی زانكۆیی بۆ به‌شه‌زانستیه‌كانی زانكۆ و دیاریكردن ، و خه‌ڵاتكردنی باشترین به‌ش و مامۆستایانی چالاك ساڵانه‌
) و بڕیاردرا له‌ لایه‌ن یارده‌ه‌ده‌رێتی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندنی باڵا وه‌ به‌رز بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان و خستنیانه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئه‌م ئالیه‌تانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی یاریده‌ده‌رێتی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندنی باڵا گیراونه‌ته‌ به‌ر ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین خاڵ له‌ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان و بردنه‌ پێشه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ.

 

به‌روار : 2017-12-19 كات :11:14 بینراو : 836

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it