یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی خه‌ڵات ده‌كرێت

له‌پای هه‌وڵ و ماندوبون و به‌خشینی سالانێكی زۆری ته‌مه‌نیان له‌ پرۆسه‌ی خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌دا ، و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆیان  رۆژی یه‌كشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 2017/12/24 له‌ زانكۆی سلێمانی و له‌ مه‌راسیمێكدا سه‌رجه‌م پرۆفیسۆره‌كانی زانكۆی سلێمانی خه‌ڵاتی ڕێز و وه‌فایان پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانیه‌وه‌ دابین كرابوون ، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌رێز(پ. د.هه‌ڤاڵ خورشید ڕه‌فیق) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌  بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی بالا ، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری نێو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ سێكته‌ری خوێندنی باڵا له‌ زانكۆی سلێمانی و له‌ ئێستادا له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات ، له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (د.یوسف گۆران ) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ، و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانیه‌وه‌ خه‌ڵاتی ڕێز لێنانی پێ به‌خشرا. 

 

 

 

 

به‌روار : 2017-12-24 كات : بینراو : 1353

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it