شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە ئاهەنگی رێزلێنان لە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی سلێمانی

رۆژی ١شەمە ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/٢٤) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.ی.دکتۆر تحسین عبدالکریم امین) لەگەڵ شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە ئاهەنگی ڕێزلێنان لە پرۆفیسۆرە بەرێزەکانی زانکۆی سلێمانی کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە ڕێکخرابوو لەژێر چاودێری بەرێز (دکتۆر یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

هەرلەومیانەدا بەرێز سەرۆکی زانکۆو شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرێز یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا کە لە سەرەتادا بەرێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاسی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە وە باسی چەند تەوەرێکی  گرنگی کرد کە پەیوەندیداربوون بە زانکۆی هەڵەبجەوە لەو دیدارەدا چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ کرا کە پەیوەندییان بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەڵەبجە و وە  باس لە ئاستی زانستی و زیاتر بەرەوپێش چوونی زانستی زانکۆمان کرا.

 

به‌روار : 2017-12-26 كات :18:54 بینراو : 2781

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it