سەرۆکی زانکۆ و شاندێکی یاوەری سەردانی دکتۆر محمد امین هەورامانی دەکەن

رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١/٤ بەرێز (پ.ی.د تحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و شاندی یاوەری سەردانی نوسەر و ڕوناکبیر (د. محمد امین هەورامانی)یان لە شارەدێی بیارە کرد.

مەبەست لە سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری گفتوگۆکردن بوو لە بەئەنجام گەیاندنی کۆتا کارەکانی پرۆژە زانستیەکەیە کە لە نێوان زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێزیان ئەنجام دەدرێت کە لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبێت.

لە سەرەتادا بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز پارێزەر دلاوەر ڕێپێدراوی د.محمد امین هەورامانی باسی کورتەیەکی لە ژیانی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی نوسەر خستەڕوو.

پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە سەردانیکردنی بەرێزیان و سوپاس و پێزانینی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەی گەیاندە بەڕێزیان و لەگەڵ چەند دیاریەکی تر وەك ڕۆشنبیر و روناکبیرێك لە لە بواری زانست و ئەدەبدا رۆڵی جۆی هەبووە وە لەپای ئەو خزمەتەی کە بەرێز دکتۆر محمد امین هەورامانی هەیبووە هەر لەو سەردانە گرنگەدا بەرێزیان لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ کرایە ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە وەك ئەندامی فەخری ئەنجومەن.

لە کۆتاییدا بەڕێز دکتۆر هەورامانی  سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد بە بەخشینی ئەو پلە زانستیە وە بۆ ووتە بەنرخەکانی.

 

 

به‌روار : 2018-01-06 كات : بینراو : 1348

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it