به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌له‌بجه‌ وۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

به‌شی زانسته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان سه‌ر به‌ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، وۆرك شۆپێك تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی زانكۆ ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2018/1/9 به‌ ئاماده‌بوونی (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگری كۆلێجی په‌وه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌ش و مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج ، وۆرك شۆپێك به‌ناونیشانی (په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و كارگێڕی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌) بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ (م.ی هۆشه‌ند عه‌تا محمود) ، به‌ سیمیناری ( په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و كارگێڕی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ نمونه‌) و (م.ی مه‌روان مضهر جاف) ، به‌ سیمیناری (گرنگی وانه‌ی ده‌روونناسی له‌ ئاینده‌ی خوێندكارانی به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ) و (م.ی ئوسامه‌ ئه‌شره‌ف ، به‌ سیمیناری (شێوازی نوسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواری جوگرافیا و گرفته‌كانی).
سیمیناریسته‌كان به‌ به‌رهه‌می هه‌گبه‌ی زانستی و مه‌عریفییان ، و به‌ پشت به‌ستنیان به‌ بابه‌تی ئاماده‌كراو و سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان ، به‌ وردی ره‌وشی زانستی و كارگێڕی و بابه‌تی سایكۆلۆژیای خوێندكاران له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌دا ، روون كرده‌وه‌ و كیشه‌ كه‌م و كورتیه‌كانیان دیاری كرد و ئاماژه‌یان به‌ میكانیزمه‌كانی زاڵ بوون به‌سه‌ر كێشه‌ و گرفته‌كاندا كرد ، چۆنیه‌تی نوسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ شیوازیی زانستیانه‌ و بێ كه‌م و كورتی ئاماده‌بووان له‌ دووتوێی سییمنارێكدا به‌ سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو .
به‌ به‌شداری پێكردنی ئاماده‌بووان و گوێ گرتن له‌ سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان كۆتایی به‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ هێنرا.

 

به‌روار : 2018-01-10 كات : بینراو : 229

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it