زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێك سازدەکات

لەمیانەى کارو چالاکى و سیمینارە زانستییەکانى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە لەهۆڵى سیمینارى کۆلێج هەستان بە سازکردنى ۆرکشۆپێک تایبەت بە (بوومەلەزە هۆکارەکانى ڕوودان و ڕێکارەکانى خۆپاراستن و دەرئەنجامەکانى ) بۆ خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆ ۆرکشۆپەکە تایبەت کرابوو بە ٤ سیمینار بۆ هەریەك لە مامۆستایان :

سیمینارى یەکەم ( دەرئەنجامە مرۆیی و ئابوریەکانى زەمین لەرزە لەلایەن مامۆستا ام کلثوم مصطفى) پێشکەش کرا تیایدا بە ووردى تیشکى خستە سەر ئەو دەرەنجام و زیانە مرۆیی و ئابورییانەى کە لە ئەنجامى ڕوودانى بوومەلەرزەوە ڕوودەدات لە تەواوى جیهاندا هەروەها چەندین داتاو ئامارى زیانەکانى بوومەلەرزە لە نێوان ساڵانى ڕابردوو تا کۆتا بوومەلەرزە کە لە ئەمساڵدا ڕووى داو ڕێژەى بودجەى تەرخانکراو بە قەرەبوکردنەوەى ئەو زیانانە و پلەى ڕوودانى بوومەلەرزەکانى بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.

سیمینارى دووەم لەلایەن مامۆستا ئاریان على حامد پێشکەش کراو ناوەڕۆکى سیمینارەکەى تەرخانکرد بۆ (چۆنیەتى خۆپاراستن لە بوومەلەرزە) کە لە ناوڕۆکى ئەم سیمینارەدا بەوردى ئاماژەى کرد بەو رێکارە پێویستانەى کە پێویستە لەکاتى ڕوودانى بومەلەرزەدا بگیرێتە بەر تاکو کەمترین زیانى لێبکەوێتەوە لەڕووى مرۆیى و مادییەوە و هەروەها چەندین ڕێنمایی پێویستى بۆ ئامادەبوان خستەڕوو تاکو ووشیار بن لەکاتى ڕوودانى ئە م کارەساتە سروشتیەدا.

سیمینارى سێیەم لە لایەن ( م. هێمن کمال حمە امین ) پێشکەش کرا کە تایبەت بوو بە ( بیردۆزى لێکترازانى کیشوەرەکان )

سیمینارى چوارەم لە لایەن بەڕێز (ڕێباز لقمان مصطفى ) مامۆستا لە بەشی جوگرافیا پێشکەشکرا تایبەت بوو بە ( جۆرو هۆکارەکانى بوومەلەرزە لە هەرێمى کوردستان).

 

به‌روار : 2018-01-30 كات : بینراو : 469

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it