فەرمانبەرێکی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەکی دیکە لە گۆڤاری ئایندەسازیدا بڵاو دەکاتەوە

فەرمانبەری زانکۆی هەڵەبجە (ئارام مجید علی محمد)، لێپرسراوی کتیبخانەی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و زانستەمرۆڤایەتیەکان، توێژینەوەیەک لە ژمارە 48ی گۆڤاری ئایندەسازی بڵاو دەکاتەوە. توێژەر لەم توێژینەوەیەیدا بەشێوەیەکی ورد و زانستی باس لەمێژووی ساڵنامەی زاینی دەکات، کە سەرەتا چۆن ساڵنامە ڕۆمانی هاتوەو دواتر گۆڕاوە بۆ گریگۆری و دواتر بەزاینی ناسرا، لەئێستاشدا لەنێو کورددا بەڕۆژژمێری زاینی دەناسرێت و یەکێکە لەڕۆژژمێرە گرنگەکانی جیهان و زۆربەی وڵات بەکاری دەهێنن و تەنانەت لەنێو وڵاتە ئیسلامیەکان و لەنێو کوردیشدا بەکاردێت. توێژەر زۆر بەزانستیانە باس لەو چاکسازیانە دەکات لەسەرەتای ڕۆژژمێرەکە هەبووە تا گەشتوە بەوەی ئەمڕۆ.چونکە ئەم ڕۆژژمێرە چاکسازی زۆری تێداکراوەو لەلایەن قەشەو پیاوانی ئاینیەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناوەو تەنانەت باس لەوە کراوە کەچۆن دەسەڵاتداران ئەم ڕۆژژمێرەیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکار هێناوەو دەستکاری ڕۆژی مانگ و ناوی مانگەکانیان کردوە لەپێناو خۆیاندا. ئەم توێژینەوەیە زانیاریەکی گرنگ و باش لەسەر ئەم ڕۆژژمێرە بەخوێنەر دەدات کە چۆن ئەم ڕۆژژمێرە پەیدابووە و لەئێستادا وەک ڕۆژژمێرێکی گرنگی جیهانی بەکاردێت و زۆربەی وڵاتان بەکاری دێنن.

 

لێرەوە توێژینەوەکە دابگرە

 

 

به‌روار : 2018-02-04 كات :20:02 بینراو : 868

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it