زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی ئیکۆ سیمینارێك ئەنجام دەدەن

ڕۆژی ٢شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٢/٥ لەساڵیادى نەخۆشى شێرپەنجەدا ڕێکخراوى ئیکۆ بەهاوکارى زانکۆى هەڵەبجە/بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ئەکادیمییەکان

 لەهۆڵى سیمنارى کۆلێژى زانستە مرۆفایەتییەکان ۆرکشۆپێکى سازکرد بۆ بەڕێز ( د. کارزان محمد) سەرۆکى ڕێکخراوى ئیکۆو خاوەنى خەڵاتى باشترین توێژەرى ساڵ وسەرۆکى بەشى توێژینەوەى زانستى لەزانکۆى ئیشک . سەرەتاى نوێنەرى ڕێکخراوى ئیکۆ کورتەیەک لە کاروچالاکییەکانى ڕێکخراوەکەى بۆ ئامادەبوان خستە ڕوودواتر کورتە فیلمێک لەڕێگەى چەند کەسایەتییەکەوە وەک هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوە  هاوڵاتیان خرایە ڕوو  

پاشان بەڕێز( د. هەڤاڵ خورشید) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کارووبارى زانستى و خوێندنى باڵا وەک نوێنەرى سەرۆکى زانکۆ  ووتەیەکى پێشکەش کردوو سوپاسى ئامادەبوان و میوانانى کرد بۆ ئامادەبونیان لە سیمینارەدا وسوپاسى بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکان کرد بۆ سازکردن و ئەنجامدانى ئەم سیمینارە  لەووتەیەکیدا ووتى هەڵەبجەش یەکێکە لەوشوێنانەى بەشێکى لەتوشبوان تێدایە بۆیە پێویستە باشترین چارەسەریان بۆ ئەنجام بدرێت ,

لەسیمینارەکەدا بەڕێز(د. کارزان ) تیشکى خستە سەرپڕۆژەى چرۆ کەپڕۆژەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشى شێر چەنجە چونکە لەئێستادا داتاکان وانیشانى ئەدەن کەلەساڵانى داهاتوودا مەترسى زیاتربوونى لێدەکرێت .

 هەروەها گرنگى توێژینەوە و هەوڵدان بۆ دەستخستنى زانیارى و نمونەى شارى هەڵەبجەشى خستە ڕوو کەدەتوانرێت چەندین توێژینەوە لەسەر چەندین کێشەو نەخۆشى بکرێت تاکو لەڕێیەوە هۆکارەکانى بزانرێت و ڕێگرى لە بڵاووونەوەى بگیرێتبەشێککى تربوو لەناوەڕکى سیمینارەکە  ,هەر لەسیمینارەکدا د. کارزان  نەخشە ڕێگایەکى ووڵاتى بەریتانیاى ئاماژە پێکرد  کەدەبێتە سەرەتایەک بۆ پڕۆژەى ڕێکخراوەکەى ئێمە کەبریتتیە لەدەستیشانکردنى هۆکارەکان وهەوڵدان بۆ دۆزینەوەى چارەسەر ى خێراو ڕێگرى کردن لە تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەى چونکە نەخۆشى شێرپەنجە زۆر خیرایە لەبلابوونەوەدا .

سەرۆکى ڕێکخراوى ئیکۆ و بەر لەکۆتایی سیمینارەکە ئامانجى ڕێکخراوەکەیانى لە ئەنجامدانى ئەم پڕۆژەیەدا خستە ڕوو  و ووتى : چرۆ کاردەکات بۆ هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیان و لەسەر ئەم پرسەو و هەروەها دەمانەوێت لە ڕێگەى توێژینەوە کۆمەڵێک داتاى گرنگ بخەینتە ڕوو هەروەها کردنەوەى سەنتەرێکى پشکنین تایبەت بە بوارەو تاکوو خەڵک کەمترین داهاتى بڕوات بۆ ئەم پشکنینە .

لەکۆتای سیمینارەکەشدا بەشێک لەکاروچالاکییەکانى خستە ڕوو هەروەها ئەو پڕۆژانەى کە لەداهاتوودا ئەنجامى ئەدەن دواتر ئامادەبووان پرسیارو سەرنجەکانى خۆیان خستە ڕوو .  

به‌روار : 2018-02-08 كات : بینراو : 419

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it