خولى دووه‌مى پرۆگرامى مه‌رحه‌با به‌م زووانه‌ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت

خولى دووه‌مى زه‌ماله‌ى پرۆگرامى ئيراسمه‌س مه‌نده‌س مه‌رحه‌با (Erasmus Mundus Marhaba) له‌ ڕێكه‌وتى (17/11/2015) ڕاده‌گه‌يه‌نرێت و خوازياران ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن‌ تاوه‌كو ڕێكه‌وتى (18/1/2016).

ئيراسمه‌س مه‌نده‌س مه‌رحه‌با پرۆژه‌يه‌كى يه‌كێتى ئه‌وروپايه‌ له‌بوارى خوێندنى باڵادا و گرنگى و په‌ره‌ ده‌دات به‌ بوارى زانستى و ئه‌كاديمى و كلتورى له‌ نێوان وڵاتانى ئه‌وروپاو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

هه‌ريه‌ك له‌ وڵاتانى عێراق و ئێران و يه‌مه‌ن ئه‌ندامى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ئه‌و پرۆگرامه‌ن و زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ش يه‌كێكه‌ له‌و چوار زانكۆ ئه‌ندامه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ خوێندكارانى و ستافى ئه‌كاديمى ده‌توانن به‌شدارى ئه‌و پرۆگرامه‌ بكه‌ن (3 زانكۆكه‌ى ديكه‌ بريتين له‌ زانكۆكانى سلێمانى و كۆيه‌و ڕاپه‌ڕين).

له‌ خولى يه‌كه‌مى پرۆگرامه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكى لاواز ديارى كران له‌وانه‌ كه‌مى ڕێژه‌ى به‌شدارىكردن بۆ ئاڵوگۆرى ئه‌كاديمى و كه‌مى به‌شدارى ڕه‌گه‌زى مێينه‌ كه‌ ته‌نها له‌ سه‌دا 23 بوو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى خوێندنى به‌كالۆريۆس ته‌نها دوو خوێندكارى ئێرانى و 4 خوێندكارى عێراقى هه‌ڵبژێردران.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك گيراونته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ وه‌ زيادكردنى ژماره‌ى به‌شداريكردنى ئاڵوگۆڕه‌ ئه‌كاديمى‌ بۆ 82 كورسى و 28 كورسيش ته‌رخان كراوه‌ بۆ خوێندكارى به‌كالۆريۆس له‌ ئێران و عێراق و ده‌بێت به‌شدارى ڕه‌گه‌زى مێيينه‌ش له‌سه‌دا 30 كه‌متر نه‌بێت.

پرۆگرامى مه‌رحه‌با هه‌لێكى زێڕينه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌يانه‌وێت بڕوانامه‌ى ئه‌كاديمى (به‌كالۆريۆس و ماسته‌رو دكتۆرا) له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ها ده‌شتوانن به‌شدارى بكه‌ن بۆ به‌شى تاييه‌ت به‌ ئاڵوگۆرى ئه‌كاديمى كه‌ بۆ ماوه‌ى نزيكه‌ى‌ مانگێك ده‌بێت له‌ يه‌كێك له‌و 9  وڵاته‌ ئه‌وروپيه‌ى كه‌ ئه‌ندامى پرۆژه‌كه‌ن بۆ ئاشنابوون به ئه‌كاديميا و كلتورى ئه‌وروپى‌‌.

جێى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه‌ كه‌ ساڵى پار له‌ خولى يه‌كه‌مى زه‌ماله‌ى مه‌رحه‌بادا زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ توانى 2 كورسى بباته‌وه‌ كه‌ هه‌ردووكيان بۆ خوێندنى ماسته‌رن و هه‌ردوو به‌شداربووه‌ براوه‌كه‌ش له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى خوێندن له‌ وڵاتانى ئيسپانياو پۆله‌ندا.

له‌ ڕۆژانى داهاتوودا زانيارى زياتر له‌سه‌ر مه‌رج و چۆنێتى پێشكه‌ش كردنى فۆڕمى داواكارى بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌.
وێبسايتى تايبه‌ت به‌ پرۆگرامه‌ ئيراسمه‌س مه‌نده‌س مه‌رحه‌با
www.usc.es/marhaba

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ: ڕاستى ئه‌يوب حمه‌سعيد

به‌روار : 2015-11-13 كات : بینراو : 253

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD