وه‌فدێكی زانكۆی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 2018/2/26 وەفدێکی زانکۆی کوردستان/ سنە له‌ وڵاتی ئێران سەردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد. له‌ لایه‌ن به‌رێز (د. ته‌حسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌له‌بجه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی كران . له‌ دیدارێكدا له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و هیوای به‌ره‌و پێش چونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولای خواست ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌فدی میوان دوای پێزانین بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و فراوانبوون و پێشكه‌وتنه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربری و ئاماده‌یی زانكۆی كوردستانیان بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی دووپات كرده‌وه‌ . هاوكات به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر ڕوداوی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ، وته‌ و لێدوانیان له‌ به‌ریز سه‌رۆك زانكۆ وه‌رگرت ،دیمه‌نێكی فیلمه‌كه‌یان تۆمار كرد و خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد . .هه‌ر هه‌مان وه‌فد ڕۆژی 3 شەممە 2018/2/27 سەردانی کۆلێجەکانى زانستەمرۆڤایەتیەكان و کۆڵیجى پەروەردەى بنەڕەتی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و لەلایەن هەریەک لە بەڕیزان (پ ی د نەریمان عبداللە) ڕاگری کۆلیج ى زانستەمرۆڤایەتیەکان و (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت و سەرۆک بەشەکانى ئەو کۆلێجانەوە پیشوازیان لێکرا. لەو دیداریاندا لەگەڵ هەردوو کۆلێجدا باس لە هەماهەنگی زانستیی نیوان هەردو زانکۆ کرا. بەتایبەت ئاڵوگۆڕی زانستی لەنێوان مامۆستاو خوێندکاران و دابین كردنی كورسی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاران و خوازیارانی ئه‌و بواره‌ له‌ زانكۆی كوردستان - سنه‌. 

به‌روار : 2018-02-27 كات : بینراو : 492

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it