پیرۆزبایی زانکۆ بەبۆنەی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خۆمان و خەڵکی خۆڕاگری پارێزگای هەڵەبجەو کوردستان بەگشتی دەکەین ، بەبۆنەی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجەو پەسەندکردنی پرۆژە یاسای تایبەت بەم پارێزگایە ، وە ئەم ڕۆژە لە مێژووی پارێزگای هەڵەبجەدا هەمیشە وەك ڕۆژێکی پرشنگدارو زیندوو دەمێنێتەوەو دەبێتە یادەوەریەکی مەزن و جێگای شانازی لە داهاتوودا . گومانی تێدانیە کە ئەم پارێزگا نوێیە لە سەرجەم بوارەکاندا پێویستییەکی گەورەی بە بوژانەوەو ئاوەدانکردنەوەی زیاتر هەیە تاوەکو وەك پارێزگایەکی مۆدێرن دەرکەوێت ، بۆیە ئەرکی سەرشانی گشت لایەکە کە لەم مەیدانەدا هەموو هەوڵ و توانایەك بخەنەکار تاوەکو بتوانرێت لە کاتێکی نزیکدا بونیادو بنەمای پارێزگایەکی نمونەیی لە هەڵەبجەدا ببینرێت ، ئێمەش لە زانکۆی هەڵەبجە هەر وەك چۆن پێشتر لە بواری خۆماندا کاری گرنگمان بۆ هەڵەبجە ئەنجامداوەو بنەمایەکی سەرەکی بوین لە بوونی هەڵەبجە بە پارێزگا ، بەهەمان شێوە لەم قۆناغە هەستیارەشدا بەڵێنی خزمەتکردنی بەردەوامی پارێزگای هەڵەبجە دوپات دەکەینەوە ، لەم پێناوەشدا هەموو هەنگاوێك ئەنجام دەدەین و ئەم کارە پیرۆزەش بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین . دوبارە پیرۆزبێت
 

  سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە 
 

به‌روار : 2015-02-05 كات : بینراو : 205

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it