زانکۆى هەڵەبجە خولى ئایڵتس دەکاتەوە

زانکۆی هەڵەبجە خولی ڕاهێنانـی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی ئایڵتس بۆ خوازیاران و کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و ئەو بەڕێزانەی نازناوی زانستییان نیە ، دەکــاتەوە ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  1. خولەکە بۆ ماوەی دوو مانگ ، لە ڕێکەوتی 2018/3/25 تا 2018/5/17 بەردەوام دەبێت.
  2. خولەکە لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژە و هەر ڕۆژێک دوو کاتژمێر لەکاتژمێر 3:00 تا 5:00 دەبێت.
  3.  ده‌توانن له‌ ڕێکەوتی 2018/3/7 تا ڕۆژی یەک شەممە 2018/3/25 ناوی خۆتان تۆمار بکەن لەسەنتەری زمان.
  4. سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران و نازناوی زانستیان نیه‌ ، و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كاندیدی ماسته‌ر و دكتۆران له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ن ، ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و بێ به‌رامبه‌ر به‌شدار بن.
  5.  ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا نین ، و كاندیدیش نین ، به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته‌ شایسته‌ی دارایی ڕاده‌ستی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن.
  6. هەر کاندیدێک کۆرسەکە بە بێ هۆکـار جێ بهێڵێت ، دەبێت بڕی 250000 دووسەد و پەنجاهەزار دینار بدات بە دارایی سەنتەری زمان ، کە تێچووی کۆرسەکەیە ، و زانکۆمان وەک هاندانێک کاندیدانی بەخشیوە..
  7. بۆ زانیاری پتر سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمان له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن . بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ - نهۆمی سێیه‌م.

.
سەنتەرى زمانى زانکۆى هەڵەبجە
٢٠١٨/٣/٦
.
.
.


 

به‌روار : 2018-03-06 كات : بینراو : 2263

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it