بەدڵۆپێک خوێن ، ژیانێک ڕزگار بکە

بە بۆنەی ئەو نەهامەتیەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە بە گشتی و ئەم دەڤەرە بەتایبەتی،  ئێمە کە ئێستا سەرقاڵی یادکردنەوەی ٣/١٦ ین ، وەک وەفایەک بۆ خوێنى شەهیدان، زانکۆى هەڵەبجە هەلمەتى (بەدڵۆپێک خوێن ژیانێک ڕزگار بکە) ڕادەگەیەنێت .
هەر بۆیە داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەین ئەگەر لەڕووی تەندروستیەوە لەتوانایاندایە ، خوێن ببەخشن بە نەخۆشەکانی تالاسیما ، خۆیان ناونوس بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان لە ڕێکەوتی ٣/٧ تا ٣/١٥ دەتوانن خوێن ببەخشن.

به‌روار : 2018-03-07 كات : بینراو : 442

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it