مامۆستايه‌كى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ گۆڤارێكى نێوده‌وڵه‌تيدا بڵاوده‌كاته‌وه‌

مامۆستايه‌كى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوبه‌شى مامۆستايه‌كى ديكه‌ توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ گۆڤارى (The Optics Express) به‌ ناونيشانى (Joint effect of polarization and the propagation path of a light beam on its intrinsic structure) بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 (سه‌ركێو سه‌ڵاح) مامۆستا له‌ به‌شى فيزياى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ (ناتاليا كونديكۆڤا) پرۆفيسۆرى به‌ناوبانگ له‌ زانستى فيزيا له‌ زانكۆى (Southren Ural State University) له‌ وڵاتى ڕوسيا له‌ توێژينه‌وه‌كه‌ياندا باس له‌ په‌يوه‌ستى كاريگه‌رى جه‌مسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕێره‌وى گورزه‌ى ڕووناكى له‌سه‌ر په‌يكه‌رى گوزه‌رى ڕووناكيه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ بوارى ئۆپتيكس كه‌ لقێكه‌ له‌ زانستی فیزیا و تايبه‌ته‌ به‌ لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندییەکانی ڕووناکی.

گۆقارى (The Optics Express) به‌شێكه‌ له‌ گۆڤارى (The Optical Society) كه‌ گۆڤارێكى ئه‌ليكترۆنيه‌ و ئامانجى به‌رده‌ست خستنى زانيارى زانستيه‌ له‌ بوارى ئۆپتيك و فۆتۆنيكس. گۆڤاره‌كه‌ له‌ چه‌ندين داتابه‌يسى ئه‌كاديمى و زانسيدا پێرست كراوه‌ كه‌ به‌ناوباگترينيان (Thomson Reuters) ه‌ كه‌ ئيمپاكت فاكته‌ره‌كه‌ى 3.4 هه‌يه‌

بۆ بينينى توێژينه‌وه‌كه‌ سه‌ردانى ئه‌م به‌سه‌ته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

https://www.osapublishing.org/oe/fulltext.cfm?uri=oe-24-17-19157&id=348460

 

ڕاپۆرت: ڕاستى ئه‌يوب

 

 

 

به‌روار : 2016-08-14 كات :21:17 بینراو : 807

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD