سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیاندراوێك سەبارەت بە دەوام بڵاودەکاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە وەك هەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەر داوا ڕەواکانی مامۆستایان بە پاڵپشت و هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو لە چوارچێوەی پرۆژەی وەزارەتدا بۆ چاککردنی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی کرداری کاردەکات بۆ کۆتایهێنان بە پاشەکەوتی موچە.

هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوامیش بڕوای بە بابەتی ئازادی ڕادەربڕین و بیرو بۆچوونی جیاواز هەبووەو بە ئەرکی سەرەکی زانکۆیی خۆی زانیوە و بۆ لەمەودواش هەر بەو جۆرە بەردەوام دەبێت.

لەم ڕوانگەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆ بەرژەوەندی گشتی خوێندکاران پێش بەرژەوەندی تایبەتی و کەسی دەخات. هەر بۆیە ئەوە ڕوون دەکەینەوە هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە زانکۆمان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە ڕەتدەکەینەوەو دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە ڕۆژی یەك شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٤/١ هۆڵەکانی خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان بەڕووی خوێندکاراندا کراوەن و لەسەر ڕاگرایەتی کۆلێژ و بەشەکانیش پێویستە کارئاسانی تەواوەتی بکەن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆماندا. بەتایبەتی کە ماوەیەکی کەممان ماوە بۆ تەواوکردنی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

لەکۆتاییدا جەخت دەکەینەوە لە پشتیوانی بەردەواممان بۆ خەباتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ لەپێناو باشترکردنی گوزەران و ژیانیان. لە هەمان کاتدا بە هەموو لایەکەوە دەبێت کاربکەین بۆ بەرژەوەندی گشتی خوێندکاران و لەژێر هیچ بیانوویەکدا ڕێگە نەدرێت پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکاندا پەکبخرێت.

 

                                                                            سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە

                                                                                       ٢٠١٨/٣/٣١

 

 

به‌روار : 2018-03-31 كات :21:45 بینراو : 2587

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it