خوێندكارێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 500 كتێب بۆ كتێخانه‌ی زانكۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت

(كنار عبدالعزیز عمر) ، خوێندكاری قۆناغی دووه‌می زانستی كۆمپیوته‌ر سه‌ر به‌ كۆلێجی زانستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 500 كتێب بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ كۆده‌كاته‌وه‌.
ئه‌و به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار مانگ له‌ شاری سلێمانی به‌ هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی (tech day، و زانست دۆستان و هێما) له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی سلێمانی توانیویه‌تی زیاتر له‌ 500 كتێب له‌ بواره‌كانی (زانستی ، ئه‌ده‌بی  ، ڕۆشبیری گشتی ، زمان ، ته‌ندروستی ، ئاینی ......) بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست بهێنێت . مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی خزمه‌ته‌ به‌ ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری خویندكاران و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆیه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی سوپاسی تایبه‌تی خوێندكاری ناوبراویان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندوبونه‌ی كه‌ بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كێشاویه‌تی.
.
.
.
سوپاسنامه‌ی زانكۆ و لیستی ناوی كتێبه به‌ده‌ست هێنراوه‌كان

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌روار : 2018-04-10 كات : بینراو : 1044

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it