زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌ به‌رز ڕاده‌گرێت

به‌ چاندنی زیاتر له‌ (1000) هه‌زار نه‌مام ، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی جیهانی ژینگه‌ به‌رز ڕاده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/4/16 كه‌ به‌ ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌ دیاری كراوه‌ ، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (د.ته‌حسین عبدالكریم ئه‌مین زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنیان ئه‌نجام دا. مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ جوانتركردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و سه‌وزكردنی باخچه‌كانی زانكۆ بوو له‌ ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌دا. هاوكات به‌ڕێز (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ، به‌ سوپاسه‌وه‌ بڕی (20000000) بیست ملیۆن دیناری بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كرد به‌ مه‌به‌ستی دابین كردنی نه‌مام و سه‌وز كردنی ژینگه‌ی زانكۆ و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ بینای زانكۆدا هه‌بوون له‌ گرفتی كه‌می سه‌وزایی و ئاو و كه‌م و كورتیه‌كانی بینایه‌ی زانكۆ.
جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ (200) دووسه‌د نه‌مامی دیكه‌ له‌ پاركی به‌رده‌م زانكۆدا ، له‌ لایه‌ن سه‌ررۆكایه‌تی زانكۆوه‌ چێندراون.

 

به‌روار : 2018-04-16 كات : بینراو : 940

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it