ڕوون کردنەوەیەك لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە

بەڕێزان پاش ئەوەی هەندێ ناڕەزایی لەلایەن یەك دوو مامۆستای زانکۆمانەوە کراوە سەبارەت بە سزادانیان لەسەر بابەتی بایکۆت کردنی دەوامی فەرمیان ، وە هەوڵ دراوە بابەتەکە بارگاوی بکرێت بە لایەنی حیزبی و  وە بووەتە جۆرێك لە جۆرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئێمە ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێزیان هیچ جۆرە سزایەکیان نەدراوە لە دەوامی فەرمیان نە بە غیاب و نە بە هیچ جۆرە بابەتێکی تر، ئەوەی بۆیان کراوە تەنیا بۆ باشتر کردنی بژێوی ژیانیان بووە کە ئێواران وەك سەرۆکی بەش و بەرپرسی کاری تۆماری خوێندکاران دانرابوون ، بەڵام پاش ئەوەی بە ڕێگەی ڕاگەیاندن و هەوڵی تر هانی مامۆستایانیانداوە بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە بەیانیاندا، ئێوارانیش خۆیان دەوامیان کردووە ، سەرۆکایەتی زانکۆ وەك ماف و دەسەڵاتی خۆی ئەو گرێبەستەی دەوامی ئێوارانی هەڵوەشاندەوە، کە ئەمەش کارێکی ئیداریەو هیچ پەیوەندی بە بابەتی حیزبی و ناحیزبیەوە نیە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەگەر بابەتی حیزبی بوایە چۆن پێشتر کرانە خاوەن پۆست وە بۆ مرۆڤە بە ویژدانەکانیش دەتوانن سەیری پۆستەکانی بەڕێوەبەرو ڕاگر و سەرۆك بەشەکان بکەن کە سێ بەشیان لەسەر هیچ بنەمایەکی حیزبی دانەنراون.

 

به‌روار : 2018-04-17 كات : بینراو : 564

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it