زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر جینۆساید ئه‌نجام ده‌دات

به‌ مه‌به‌ستی ئاشناكردنی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوبه‌شیی به‌شی یاسای زانكۆ، سیمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێز (د. هۆنۆر گاتێرا) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سیمیناره‌كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی 2018/4/30 له‌ هۆڵی د. مسته‌فا زه‌ڵمی ئه‌نجام درا. ده‌ستپێكی سیمینار به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی جینۆسایدكراوی كوردستان و جیهان ده‌ستی پێكرد . دواتر به‌ڕێز م. ئاریان علی حامد به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ناوی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد. پاشان به‌رێز م. جه‌مال ئه‌مین سه‌رۆكی به‌شی یاسا ، له‌ وته‌یه‌كدا جینۆسایدی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوان باس كرد . د. ئه‌ندرسن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیكخراوی AEGISی جیهانی باسیكی سه‌باره‌ت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ دوای جینۆسایده‌كاندا كرد.
به‌ڕێز (د.هۆنۆ گاتێرا) توێژه‌ری  ئه‌ڵمانیی ، سیمیناره‌كه‌ی به‌ ناونیشانی (چەمکی یادگاریەکان ، کەیسی کیگاڵی ، لێکۆڵینەوە لە یادگاریەکانی جینۆساید) پێشكه‌ش كرد . ئه‌و له‌ سیمیناره‌كه‌یدا باسی له‌ جینۆسایدكردنی گه‌لی رواندا كرد تیشكی خسته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ گه‌لی ڕواندا پاش جینۆسایدكردنیان توانیویانه‌ سود له‌ به‌ڵگه‌ و پاشماوه‌كانی كاره‌ساتی جینۆسایدكردنیان وه‌ربگرن له‌ڕێگه‌ی دروست كردنی مۆنۆمێنتی تایبه‌ت به‌و كاره‌ساته‌وه‌ ،  و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوێیان به‌ جینۆساید . سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ی باس كردن كه‌ له‌لایه‌ن گه‌لی ڕوانداوه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر له‌ پاش جینۆساید  بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ جیهان.
به‌ گفتوگۆ و پرسیار و پێشنیاری ئاماده‌بوان كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هێنرا.

به‌روار : 2018-04-30 كات : بینراو : 1477

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it