زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری چواره‌مین فیستیڤاڵی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات

كۆلێجی زانستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2018/4/29  به‌ (7) پرۆژه‌ به‌شداری له‌ چواره‌مین فیستیڤاڵی زانستی وته‌كنه‌لۆجیی و دوه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی گۆیژه‌ له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییدا كرد.  سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له‌ لایه خوێندكارانی هه‌ردوو به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر و فیزیای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون.
له‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد و زانستیانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆڕی فیستیڤاڵه‌كه‌وه‌ سێ پرۆژه‌ی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌/كۆلێجی زانست  له‌ كۆی 70 پرۆژه‌ ، وه‌ك پرۆژه‌ یه‌كه‌مه‌كانی فیستیڤاڵ دیاری كران . له‌م فیستیڤاڵه‌ دا زۆربه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شدار بوون. 

 

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رواری 2018/5/2 له‌مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماه‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه‌كان بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆی هه‌له‌بجه‌

 

به‌روار : 2018-04-29 كات : بینراو : 640

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it