سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی میوانداریی وه‌فدی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

له‌ پاش به‌شداری كردنی وه‌فدی زانكۆی هه‌ڵةبجه‌ له‌ چواره‌مین فیستیڤاڵی زانستیی و ته‌كنه‌لۆجی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و دوه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی گۆیژه‌ له‌ زانكۆكه‌ ، ڕۆژی 2018/5/2 به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدان میوانداریی مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵةبجه‌ كرد كه‌ به‌شداریه‌كی كاریگه‌ریان له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ كردبوو، پاش به‌خێرهێنانی وه‌فدی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و سوپاسی به‌شداری كردنیان پیرۆزبایی له‌ خوێندكاره‌سه‌ركه‌وتوه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ كرد و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كی زانستیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی له‌ ئێستا و داهاتودا .

دواتر به‌ڕێز (م.ی كاروان مهدی) به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازی و هه‌ماهه‌نگیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی كرد بۆ زانكۆكه‌مان . هیوای نزیك بونه‌وی زیاتری هه‌ردوو لای خواست له‌ كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان (م. كاروان مهدی) ئه‌ندام لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ و (ڕه‌هه‌ند حامد) سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش كرا.

 

به‌روار : 2018-05-02 كات : بینراو : 736

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it