سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لەژمارەیەك خوێندکاری کۆلێجی زانست کرد

لەپاش بەشداری کردنی وەفدی زانکۆی هەڵەبجە لە چوارەمین ڤیستڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٠١٨/٥/٧ ژمارەیەك خوێندکاری کۆلێژی زانست کە لە هەردوو بەشی کۆمپیوتەرو فیزیا پێکهاتبون لەگەڵ سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەرو ڕاگری کۆلێژی زانست (د. سەرکێو صلاح) سەردانی بەڕێز (پ۰ی۰د۰تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد۰ بەڕێزیان زۆر زۆر بەگەرمی بە خێرهاتن و سوپاسی خوێندکارەکانی کردو دەست خۆشی لێکردن لەسەر ئەو کارە ناوازانەی کە لەڕۆژی ڤیستڤاڵەکەدا ئەنجامیاندابوو۰ هەروەها سەرۆکی زانکۆ جەختی لە گرنگی و زەروری کۆلێژی زانست کردەوەو هاوکاری و بەدەمەوەبوونی هەمیشەیی و زیاتری بۆ بەشەکە دووپات کردەوە۰

لەکۆتایشدا خوێندکارەکان سوپاس و دەستخۆشیان پێشکەشی سەرۆکی زانکۆو سەرۆك بەش و ڕاگری کۆلێژو مامۆستاکەیان کرد۰

به‌روار : 2018-05-07 كات :20:42 بینراو : 670

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it