كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش فیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان بۆ منداڵان ئه‌نجام ده‌دات

بەچاودێری بەڕێز د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ ئاماداه‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ، كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی خۆی بۆ منداڵان ئه‌نجام دا.
فیستیڤاڵه‌كه‌ 
 بەدروشمی(گەڕانەوەی مافی یاریکردن بۆ منداڵان) له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌  2018/5/6 كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆ ده‌ستی پێكرد ، و زیاتر له‌ 500 منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌مه‌ن (3-9) ساڵ به‌شداریان تێداكرد.به‌رنامه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك زۆر له‌ یاری منداڵان و ڕه‌نگڕێژكردنی جه‌سته‌ و ڕوخساری منداڵان و شێوازه‌كانی یاریكردن له‌ خۆده‌گرت.

به‌روار : 2018-05-06 كات : بینراو : 362

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it