وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2018/5/8  وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.
سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیار أحمد عبدالرحمن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ پێشوازیان لێكرا. پاش به‌خێرهێنانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هۆبه‌كانی 
ژینگه‌  و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌  كۆبونه‌وه‌ ،  و پێشنیاز و ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تیان تاوتوێكرد.دواتر سه‌ردانی تاقیگه‌كان و كافتریاكان و به‌شی ناوخۆیی كچان و به‌شه‌ جیاجیاكانی زانكۆیان كرد . تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش ڕه‌زامه‌ندبوون له‌ ئاستی پاك و خاوێنی و جیبه‌جێكردنی ڕێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تیی وه‌زاره‌ت. 

ڵه‌ كۆتایدا زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیان كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌دیكراون.

 

 

 

به‌روار : 2018-05-08 كات : بینراو : 714

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it