زانیاری دەربارەی پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس

ئیراسمۆس پڵەس چییە؟
ئیراسمۆس پڵەس پرۆگرامێكی یەكێتی ئەوروپایە لە بوارەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو گەنجان و وەرزش بۆ بەردەست خستنی گۆڕانكاری گەورە لە بواری ئابوری كۆمەڵایەتی كە لە ئێستادا كێشەیەكی گەورەن لەو كیشوەرەدا. پرۆگرامەكە بۆ ماوەی شەش ساڵ لەنێوان 2014 تا 2020 كارا دەبێت و ئامانجی سەرەكیشی چارەسەركردنی كێشە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی یەكێتی ئەوروپایە بەتایبەتیتریش كێشەی گەورەی بێكاری تا كۆتایی 2020.

ئامانجەكانی ئیراسمۆس پڵەس چین؟
ئامانجە سەرەكییەكانی ئیراسمۆس پڵەس بریتین لە:
•    دەستكەوتنی ئامانجەكانی یەكێتی ئەوروپا لە بوارەكانی خوێندنی باڵا لە چوارچێوەیەكی ستراتیجیدا.
•    گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە وڵاتانی هاوبەشی پرۆگرامەكە.
•    بەرز ڕاگرتنی بەها ئەوروپیەكان لەچوارچێوەی ماددەی (2)ی پەیماننامەی ئەوروپا.
•    سەرخستنی ئامانجەكانی (ستراتیجی 2020ی ئەوروپا).
•    بایەخدان بەبواری گەنج لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی هاوبەش.
•    بایەخدان بە بواری وەرزش بەشێوەیەكی گشتی.

هەرێمە جوگرافیەكانی سەر بە پرۆگرامەكە كامانەن؟
پرۆگرامەكە بەسەر چەند هەرێمی جۆگرافیدا دابەش بووەو هەر هەرێمێكیش لە وڵاتێك یان چەند وڵاتێك پێكهاتووە بەم شێوەیە:
هەرێمی 1 پێكهاتووە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا
هەرێمی 2 پێكهاتووە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورپا
هەرێمی 3 پێكهاتووە لە وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەرێمی 6 پێكهاتووە لە چەند وڵاتێكی ئاسیایی
هەرێمی 7 پێكهاتووە لە وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا
هەرێمی 8 پێكهاتووە لە وڵاتانی ئەمریكای لاتین
هەریمی 9 پێكهاتووە لە وڵاتانی كەنداو (عێراق ، ئێران ، یەمەن)
هەرێمی 10 پێكهاتووە لە تەنها وڵاتی ئەفریقای باشور

بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆگرامەكە چەندە؟
بودجەی تەرخانكراوی پرۆگرامەكە بۆ ماوەی 6 شەش ساڵ  14 ملیارو 774 ملیۆن دۆلارە. بودجەی تەرخانكراو بۆ ساڵی 2016 بریتیە لە 1 ملیۆن یۆرۆ.


كێ پرۆگرامەكە بەڕێوەدەبات؟
كۆمسیۆنی ئەوروپا پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس بەڕێوە دەبات لەڕێگەی ئاژانسە نەتەوەیییەكانەوەو بەرپرسیارە بەرامبەر هەریەك لە تەرخانكردنی بودجەو پێشتخستی شتە گرنگ و سەرەكیەكان و دانانی كرایتیریاو پێوانەكان. هەروەها ڕێبەری و چاودێری پرۆگرامەكەش بەشێوەیەكی بەردەوام ئەركی سەرەكی كۆمسیۆنی ئەوروپایە.

كێ دەتوانێت بەشداری لە پرۆگرانی ئیراسمۆس پڵەس بكات؟
خوێندكار، قوتابی، ڕاهێنەر، فێرخواز و خەڵكانی گەنج، خۆبەش، پرۆفیسۆر، مامۆستا، شارەزایانی كارا لە بوارەكانی پەروەردەو گەنجان دەتوانن بەشداری لە پرۆگرامەكەدا بكەن. بەشداری كردنیش لەڕێگەی ڕێكخراو و دام و دەزگاو زانكۆكانەوە دەبێت. مەرجەكانی بەشداریكردنیش پەیوەستە بە ئەو وڵاتەی كە خوازیاری تێدا دەژی.


زانكۆى دهۆك توانى مينحه‌ى 2015 بۆ پرۆپۆزه‌ڵى پێشنياركراو به‌ده‌ستبهێنێت.

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى پرۆپۆزه‌ڵ بۆ ساڵى نوێ ڕێكه‌وتى 10ى شوباتى 2016يه.

دەتوانن زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەكە لە بەستەرو فایلی هاوپێچدا بخوێننەوە.
رێبەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەس

ئاماده‌كردن: سازان صلاح، به‌يان عوسمان

به‌روار : 2015-10-14 كات : بینراو : 259

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it