سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری سیمپۆزیۆمی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی کوردستان دەکات

ئەمرۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٥/١٤ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) و بەڕێز بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی کوردستان کە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامدرا بۆ ئەو زانکۆیانەی کوردستان کە ئەندامن لە پرۆگرامی تایگرێس  کە بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی کوردستانە بە هاوکاری چەند زانکۆیەکی ئەوروپی کە لە شاری سلێمانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەکە لە زانکۆکان سیمینارێکیان پێشکەش کرد لەسەر چۆنێتی گرنگی دان بەو خاڵانەی کە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان.

شایەنی باسە سیمیناری زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن بەرێز بەرێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیەکان (م.ی ئاریان علی حامد) پێشکەشکرا کە تێیدا تیشك خرایەسەر ئەو هەنگاوانەی کە نراوە بۆ بە نێوەدەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجەو وە لە داهاتوودا پێویستە جێ بەجێ بکرێت.

 لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا سەرجەم ڕاو سەرنجەکان کرایە پاکێجێك بۆ کاری ئایندە.

 

به‌روار : 2018-05-14 كات : بینراو : 499

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it