سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2017-2018) له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و گوێگرتن له‌ گرفت و كێشه‌كانی خوێندكاران ، ڕۆژی 2018/5/27 به‌ڕێز (پ.ی. د . تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) به‌ یاوه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سه‌ردانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد ، له‌نزیكه‌وه‌ گوێی له‌سه‌رجه‌م پێشنیار و داوای خوێندكاران و مامۆستایان گرت. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران خواست.

 

به‌روار : 2018-05-27 كات : بینراو : 1758

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it