شاندێکى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە کۆتا کۆبونەوەى پرۆگرامى مەرحەبا لە بولگاریا دەکەن

شاندێکى زانكۆى هەڵەبجه کە پێک هاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان دكتۆر تحسين عبدالکریم زەنگنە سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ئاریان على حامد بەڕێوەبەرى پەیوەندیە ئەکادیمیەنێودەوڵەتیەکانى زانکۆ ، بەشداریان کرد لە کۆتا کۆبونەوەى مەرحەبا ، کە لەشارى صۆفیا لە وڵاتى بولگاریا بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا شاندى چەندین زانکۆى جیهانیی لە وڵاتانى ئيسپانيا و پۆڵەندا و ئيتاليا و بولگاريا و ئێران و هەرێمى كوردستان و سويد بەشدار بوون. له ميانەى کۆبونەوەکەدا سەرجەم زانكۆ بەشداربووەكان سیمینارى تایبەتیان له سەر زانکۆ و كارەكانیان به زمانى ئينگليزى پێشکەش کرد . بەڕێز بەڕێوەبەرى پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجەش سيمينارى زانکۆى هەڵەبجەى پێشکەش كرد و تيشكى خسته سەر بەرەوپێش چوونى ئاستى زانستى و کارگێڕى و فراوان بوونى زانکۆ و سوودى پرۆژەى مەرحەبای بۆ زانكوى هەڵەبجە له رابردوو و وه سەركه وتنى پرۆگرامەكەى ڕوون کردەوە. هه ر لە ميانەى ئەو كوبوونەوەیەدا بەڕێز سه رۆكى زانكۆى هەڵەبجە چەندین دیدار و کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرى زانكۆكان ئه نجامدا وه ك زانكۆكانى پۆڵەندا و ئیسپانیا و ئێران و به ريتانيا و بولگاريا و ئیتالیا ، لە کۆبونەوەکانیدا باسیان له سه ر چۆنیەتى هەماهەنگى له نێوان ئەو زانكۆيانه و زانكوى هەڵەبجە كرد له رووى زانسى و ئەكاديميیەوە ، هەروەها  چۆنیەتى ڕێکخستنى سەردانى ئەو زانكۆيانه بۆ زانكۆكانى كوردستان و به تايبەت هەڵەبجەیان باس لێوەکرد.
جێی ئاماژەیە پرۆژەى مەرحەبا پرۆژەیەکى جیهانیە کە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە سەرپەرشتى دەکرێت ، و زانکۆى هەڵەبجەش وەک ئەندامێکى ئەو پرۆگرامە یەکێک بوو لە زانکۆ بەشداربوە چالاکەکان .

به‌روار : 2018-07-08 كات : بینراو : 804

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it