مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکى نێودەوڵەتیدا بڵاو دەکاتەوە

(پ.ى. د.ناصح کریم عبدالله) توێژینەوەیەک لە گۆڤارى (الفنون و الأدب و علوم الأنسانیات والأجتماع) ى ئیماراتى بە ناونیشانى (الصحة النفسیة لدی عینة من النساء المطلقات فی محافظة حلبجة - دەرووندروستى لاى دەستەیەک لەو ئافرەتانەى لە هاوسەرەکانیان جیابونەتەوە - تەڵاقدراون - لە پارێزگاى هەڵەبجە) بڵاو دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە ژمارە ٢٤ ى ئایارى ٢٠١٨ ى ئەو گۆڤارەدا بڵاو کراوەتەوە ، هاوکات یەکەمین توێژینەوەى مەیدانیە کە لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجام درابێت و باس لە دەرهاویشتە دەرونیەکان و سۆزداریەکانى دواى تەڵاق دەکات پاش جیابونەوە ، هەروەها باس لەوە دەکات کە ئافرەتان چۆن بتوانن هاوسەنگى دەروونى بپارێزن بۆ تێپەڕاندنى قۆناغى پاش جیابونەوە.


بۆ بینین و داونلۆد کردنى توێژینەوەکە کلیک لێـــرە بکــــە.

به‌روار : 2018-07-09 كات : بینراو : 1085

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it