منحه‌ى نوێى ڕێكخراوى ئايڕێكس

پرۆژه‌ى هاوبه‌شى خوێندنى باڵا کە يه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و عێراق كه‌ ئامانج لێى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندنى باڵاى عێراقه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌شداريكردنى زانكۆكانى عێراق له‌ كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و هاندانى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى له‌ عێراقدا.

له‌ ڕێگه‌ى بونياتنانى چالاكيه‌ توانستيه‌كان له‌م پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌دا، فاكه‌ڵتيه‌كانى عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ زياتر پێداچوونه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پرۆگرامى ئێستاى خوێندنيان و هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ ستاندارده‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانى جيهان.

به‌پێى پرۆگرامى پێكه‌وه‌به‌ستنى زانكۆكانى پێشوو (ULP) باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا ڕۆڵێكى گه‌وره‌ ده‌بينێت له‌ به‌هێزكردنى زانكۆكانى عێراق به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ به‌ستن و هاوبه‌شي پێكردنيان له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌مريكا.

بۆ زياتر گرنگيدان به‌م پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌، ڕێكخراوى ئايرێكس هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابينكردنى چه‌ند مينحه‌يه‌كى بچوك بۆ ئه‌و خوازيارانه‌ى كه‌ بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه‌ و پرۆژه‌يان هه‌يه‌ و پێويستيان به‌ يارمه‌تى دارايى هه‌يه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانيان.

خوازياران بانگێشت ده‌كرێن بۆ پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌يه‌ك كه‌ له‌ ماوه‌ى 6 تا 12 مانگدا ته‌واو ده‌بێت و خوازيار ده‌توانێت بڕى (5,00050,000) دۆلارى ئه‌مريكى داوابكات بۆ پرۆژه‌كه‌ى.

مه‌رجه‌كانى شايسه‌بوون:

-هه‌موو زانكۆ حكوميه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ى زانستى عێراق مافى به‌شداريكردنيان هه‌يه‌.
-هه‌ر ئه‌ندامێكى زانكۆ حكوميه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ى زانستى عێراق مافى داواكردنى فۆرمى پێشكه‌شكردنى هه‌يه‌.
-به‌شداربووانى منحه‌ بچوكه‌كانى پێشوو (ULP) مافى به‌شداريكردنيان هه‌يه‌ به‌ڵام له‌پێشينه‌ بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌يه‌ كه‌ تاكو ئێستا سودمه‌ند نه‌بوون.
-ئه‌ندامانى ئێستاى ئايرێكس (IREX) و كه‌سه‌ نزيكه‌كانيان وه‌كو هاوسه‌ر،دايك و باوك، خوشك و برا) مافى به‌شداريكردنيان نيه‌.

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى 22/11/2015يه‌

پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و فيلته‌ركردن له‌ لايه‌ن ليژنه‌ى هه‌ڵبژارنه‌وه‌ مانگى كانونى يه‌كه‌مى 2015يه‌.

ده‌ستپێكردنى كارى پرۆژه‌ له‌ كانونى دووه‌مى 2016 – شوباتى 2016يه‌.

بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن
http://uotechnology.edu.iq/sacr-dept/archive/arch2015/media/HEPIraqiGrantApplicationInstructions2016.pdf

 

وه‌رگێران و ئاماده‌كردن: سازان صلاح صابر، به‌يان عوسمان محمد

به‌روار : 2015-11-03 كات :10:01 بینراو : 218

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD