مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى پرۆگرامی فوڵبرایتى ئەمریکا دەکات

مامۆستایەکى بەشی زمانى ئینگلیزى سەر بە کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە پرۆگرامى (Fulbright Visiting Scholar Program) ئەمریکا دەکات .
(م.ى . حەمید حەمەسعید) مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە ، هاوڕێ لەگەڵ (٧) مامۆستای دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و چەند مامۆستایەکى زانکۆکانى عێراق توانیان لە کێبڕکێ ئەو پرۆگرامەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن. بەشداربوانى ئەم پرۆگرامە بۆماوەى ١٠ هەفتە لە یەکێک لە زانکۆکانى ئەمریکا بەشدار دەبن و تیایدا بەشداریی لە چەندین وێرکشۆپ و سیمینار و کۆرس و ڕاهێنانى زانستیی دەکەن و سەردانى شوێنەوارە مێژوویی و کەلتوریەکانى ئەو وڵاتە دەکەن، و ئەزمونەکانى وانەوتنەوەى ئەو وڵاتە لە زانکۆکانى کوردستان و عێراقدا بەشێوەیەکى زانستیانە بەرجەستە دەکەن.
جێی ئاماژەیە پرۆگرامى (Fulbright Visiting Scholar Program) پرۆگرامێکى حکومەتى ئەمریکایە بۆ پەرەپێدانى توانى زانستى و ئەکادیمیەکانى مامۆستایانى زانکۆ و ساڵانە ژمارەیەکى دیاریکراو لە زانکۆکانى عیراق و کوردستان لەسەر بنەماى پێشبڕکێ بە سێ قۆناغى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەى توانستى زمانى ئینگلیزى و چاوپێکەوتن هەڵدەبژێردرێن.


 

به‌روار : 2018-07-08 كات : بینراو : 2171

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it