زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێك لە ژێر ناونیشانی 'ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی' ئەنجام دەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٧/١٦ کاتژمێر۹ی سەرلەبەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی زانکۆ ۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی) بەڕێوەچوو کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامە.
ۆرکشۆپەکەبەبەشداری:
بەڕێزمستەرپیتەر/ پسپۆڕی نێودەوڵەتی لەبڵاوکردنەوەی ئاشتی میانڕەوی، کەسێکی دیپلۆماتکارەو کار لەسەر سیاسەتی دەرەوە دەکات.
مامۆستا/ نەوزاد پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی صلاح الدین.
دکتۆر/شوان وەرگێڕ.
مامۆستا/ ڕەنجدەر ڕێکخەری ۆرکشۆپەکە.
ڕەهێڵ عزیز قرەداغی/ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی.
هەروەها بەشداری مامۆستایانی بەشی (بنەماکانی ئایین، یاسا) لە زانکۆی هەڵەبجە. لەلایەن ڕێکخەرانی ۆرکشۆپەکە باس لەوەکرا هەر بەشداربوویەک بۆماوەی هەر چوار ڕۆژی ۆرکشۆپەکە بەشداری بکات ئەوا بڕوانامەیەکیان پێ دەبەخشرێ کە بڕواپێکراوە.
دواتر دکتۆرنەریمان بەناوی ڕاگرو ئەنجوومەنی زانکۆوە بەخێرهاتنی میوانەکان و بەشداربووانی کرد کەئەم مامۆستایانە دەستەبژێرن و بابەتەکە بابەتێکی هەستیارو گرنگە کە بتوانن ۆرکشۆپێکی لەم شێوە ئەنجام بدەن.
لە ۆرکشۆپەکەدا باس لە چەمک و زاراوەی تیرۆریزم کرا، هۆکارو دەرئەنجام و چارەسەری توندڕەوی کرا. مستەر پیتەرلە پێناسەی بۆ چەمکی تیرۆریزم (نزیکەی ۲۵۰ڕاوبۆچوونی جیاوازهەیە لەسەر ووشەی تیرۆریزم بۆیە هیچ پێناسەیەکی دیاریکراوی نیە). زۆر گرنگە لەڕووی یاساییەوە پێناسەی تیرۆریزم بکرێ چونکە لەیاسا کاری پێدەکرێ. پسپۆڕو شارەزایان بۆ تیرۆریزم (توندوتیژی،هەڕەشەی کوشتن،ئەمادەکاری ئاسانکاری بۆکوشتن، یارمەتیدانی ماددی ودارایی، هاریکاری وهاندان بۆ تیرۆریزم،پەیوەندیکردن بەتیرۆر) بە تیرۆریزم لەقەڵەم ئەدرێ. تیرۆر کاتێک بەتیرۆریزم دادەنرێت مەبەستێکی سیاسی لەپشت بێت، ئەگینا بە توندوتیژی دادەنرێت.

 

به‌روار : 2018-07-16 كات : بینراو : 527

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it