دووەم رۆژی وۆرکشۆپی 'ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی' لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

وەک دوێنێ ئاماژەمان پێکرد ۆرکشۆپی (ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی) بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت،
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠١٨/٧/١٧ کاتژمێر ۹ ی سەرلەبەیانی بۆ ڕۆژی دووەم درێژەی بەکارەکانی خۆیدا.
سەرەتا بە تاوتوێکردنی دەرەنجامی کارەکانی ڕۆژی ڕابردوو دەستی پێکرد.
بەشی یەکەم : سەرەتا گرووپەکان کە دوێنێ دابەشکرابوون بۆ ۳ گرووپ و وەڵامدانەوەی پرسیاری گرنگ: ئایا تۆ لە ژینگەی خۆت و دەورووبەرت چی گۆڕانکاری دەبێت سەبارەت بە توندڕەوی؟ هەرسێ گرووپەکە وەڵامی جیاوازی خۆیان پێشکەشکردو دواتر وتوێژی لە بارەوەکرا.
بەشی دووەم: هەندێک ئامارو داتا لەلایەن (مامۆستا: نەوزاد جەمال ) سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی و ئابووری عێراق و کوردستان / وەسیفەت وخەسڵەتەکانی توندڕەوی. هەروەها باسکردنی تەوەری شەرعیەتدانی تیرۆریزم باسکرا.
بەشی سێیەم : پاشان بەڕێز: پیتەر باسی شێوازو میکانیزمی ڕاکێشانی گەنجان بەرەو تیرۆرو توندڕەوی کرد. وە بەراوردکردنی وێنەی جیهانی گەورە لەگەڵ وێنە بچووکەکە واتە لەسەرئاستی تاکەکەسی.
بەشی چوارەم: بەشداربووان چەند پرسیارێکیان ئاڕاستە دەکرێت سەبارەت توندڕەوی و تیرۆرو تیرۆریزم و لەناو خۆیاندا بەگرووپ وتوووێژ دەکەن و پێشکەشی دەکەن.

 

به‌روار : 2018-07-17 كات : بینراو : 428

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it