بەڕێوەچوونی سێهەم رۆژی وۆرکشۆپی 'ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی' لە زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٧/١٨ لە سێیەم رۆژی وۆرکشۆپی 'ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوی' بەڕێز (پیتەر) وەك پێشکەشکاری وۆرکشۆپەکە هۆکارەکانی دروست بوونی بیری توندڕەوی و توندوتیژی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو جەختی کردەوە لەسەر چەسپاندنی بیری میانڕەوی و ناتوندوتیژی لەلایەن مامۆستایانەوە بۆ فێرخوازوو خوێندکاران لەپاش خستنەڕووی هۆکارەکان هەریەك لە مامۆستایان بەشداربوون لە خستنەڕووی بۆچوون و سەرنجەکانیان لەسەر بابەتەکە.

وەك بەسەرکردنەوە و دەستخۆشیەك لە ستافی وۆرکشۆپەکە بەرێز (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپەکەی بەسەرکردەوەو تیایدا بەخێرهاتنی بەڕێز (جۆن) باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کردوو سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستە کردن بۆ سازدانی ئەم وۆرکشۆپە.

به‌روار : 2018-07-18 كات : بینراو : 469

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it