سە نتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە کۆرسی ڕاهێنان و تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی فارسی(تافڵ) دەکاتەوە

سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی هەڵەبجە بە هاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆ هه‌ڵده‌سێت به كردنه‌وه‌ی کۆرسی فێربوونی زمانی فارسى ,بۆ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
ئه‌م کۆرسه له لایه‌ن مامۆستایانی هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراوه‌ ده‌وترێته‌وه‌ و ئه‌‌‌م به‌شانه‌ی لای خواره‌وه‌ له‌ خۆده‌گرێت:
1.گوێ گرتن و قسه‌كردن: له‌رێی تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییەوە فێرخوازان ئاشنا ده‌كرێن به‌ شێوازی ئاخاوتنی زمانی فارسى وهه‌روه‌ها بوار ده‌درێت به‌ فێرخوازان زمانی فارسى به‌كاربهێنن له‌ چالاكی جۆراو و جۆردا.
2.خوێندنه‌وه‌ و نوسین: فێرخوازان ئاشنا ده‌كرێن به‌ یاسا رێزمانییه‌كان و چۆنێتی به‌كارهێنانیان له‌ ژیانی رۆژانه‌دا و هه‌روه‌ها ‌تیشك ده‌خرێته سه‌ر چۆنێتی نوسین به‌ زمانی فارسى به‌ شێوه‌یه‌كی راست و دروست.
3 .لە کۆتایی خولەکەدا بەشداربوان ئاشنا دەکرێن بە شێوازو جۆری پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی (تافڵ) و بەشداربووە سەرکەوتوەکان بڕوانامەی زانکۆی (فیردەوسی مەشهەد)یان پێ دەبەخشرێت
ئه‌م خوله‌(120) كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و نرخی به‌شداربوون (150.000) دیناره وبۆمامۆستاو فەرمانبارانی زانکۆی هەڵەبجە(100.000) دیناره, هه‌روه‌ها كتێبی تایبه‌ت به‌ خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ره‌وه‌ دابین ده‌كرێت داشكاندنی تایبه‌تیش هه‌یه‌ بۆ خوێندكاران بە ڕێژەی (%30)‌ .
بۆ ناونوسین سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمان بكه‌ن له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆی هەڵەبجە/ رِيَگاى عه بابه يلێ.
ماوەی ناوتۆمارکردن لە بەرواری 18/7/2018 دەست پێدەکات.

به‌روار : 2018-07-18 كات : بینراو : 902

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it