پڕۆگرامى فولبڕايت بۆ سه‌ردانكردنى دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا

باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عێراق هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانى پڕۆگرامى فوڵبڕايت بۆ سه‌ردانى توێژه‌ره‌ نوێيه‌كانى زانكۆكانى عێراق بۆ دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا به‌ مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى زانكۆكانى عێراق و ڕێبه‌ري كردنيان و ئاڵوگۆڕكردنى چالاكى كلتورى نێوان زانكۆكانى عێراق و دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا.

به‌شداربووان به‌ چه‌ند ڕێگايه‌كى نوێى وانه‌وتنه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ ده‌ناسێنرێن وه‌ك: چاودێريكردنى پۆل، به‌شدارى كردنى سيمينار، گه‌شه‌پێدانى په‌يوه‌ندى له‌ نێوان فاكه‌ڵتيه‌ ئه‌مريكيه‌كاندا له‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕيبه‌ريه‌كانى هه‌فتانه‌دا.  ئه‌م پڕۆگرامه‌ ماوه‌ى 10 هه‌فته‌ ده‌خايه‌نێت له‌ هاوينى ساڵى داهاتوودا واتا له‌ به‌روارى (26/6/2016) تا(4/9/2016).
به‌شداربووان ده‌توانن سود له‌م بوارانه‌ وه‌ربگرن له‌ سه‌ردانه‌كه‌ياندا: ئه‌ده‌بى ئه‌مريكى، پاراستن و هێشتنه‌وه‌ى كلتورى، ئه‌ندازيارى، زانست و ته‌كنه‌لۆژيا، زمانه‌وانى/وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى وه‌ك زمانى دووه‌م.

مه‌رجه‌كانى شايسته‌بوون:

1-خاوه‌ن ناسنامه‌ى عێراقى بێت ياخود نيشته‌جێى عێراق بێت له‌كاتى خۆتۆماركردن و كاتى چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵبژاردنى قۆناغ تاكو به‌روارى ده‌ست پێكردنى سه‌ردانه‌كه‌.
2-ئه‌ندامى (full-time)ى يه‌كێك له‌ فاكه‌ڵتى و زانكۆكانى عێراق بێت.
3-به‌ لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت و خاوه‌نى 5 ساڵ ئه‌زموون بێت له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌دا يان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا بێت و ئه‌زموونى وانه‌وتنه‌وه‌ى له‌ 5 ساڵ زياتر نه‌بێت، وه‌ ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌رن و له‌ ئێستادا خۆيان تۆماركردووه‌ له‌ پڕۆگرامى خوێندنى دكتۆرادا پێويسته‌ ئه‌زموونى وانه‌ وتنه‌وه‌يان له‌ 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
4-به‌شداربوو پێويسته شاره‌زاييه‌كى باشى له‌ نوسين و قسه‌كردنى زمانى ئينگليزى دا هه‌بێت.
5-پێويسته‌ به‌شداربوو ئاره‌زووى به‌هێزكردنى ‌وانه‌وتنه‌وه‌و شاره‌زايى سه‌ركردايه‌تيكردنى هه‌بێت، هه‌روه‌ها دواى ته‌واو بوونى پڕۆگرامه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق و خزمه‌ت به‌ زانكۆو خوێندكاره‌كانى بكات.

دواكات بۆ خۆتۆماركردن 15/11/2015

ده‌توانن بۆ وه‌گرتنى زانيارى زياتر و چۆنێتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن:
http://iraq.usembassy.gov/mobile//fulbright-visiting-scholar.html

تێبينى/ له‌ كاتێكدا ناساندنى به‌شداربوو به‌ توێژينه‌وه‌ى نوێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م پڕۆگرمه‌يه‌ به‌ڵام ئه‌م پڕۆگرامه‌ شوێن دابين ناكات بۆ ئه‌نجام دانى توێژينه‌وه‌ى خودى تاكه‌ كه‌س.

وه‌رگێران: سازان صڵاح صابر

به‌روار : 2015-10-30 كات :11:01 بینراو : 221

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD