ئاگاداریەکی گرنگ بۆ خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی سەبارەت بە شێوازی وەرگرتن

ئاگاداریەکی گرنگ بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزەیەم سەبارەت بە شێوازی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکاندا بۆ خوێندنی ساڵی 2018-2019
       پاش کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردووی لیژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بەشداری و ئەندامێتی بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی هەڵەبجـە ڕەشنوسی شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران بە هەرچوار سیستەمی (زانکۆلاین ، ڕاستەوخۆ ، پارالێڵ ، ئێواران) ئامادەکرا و بڕیار درا لەدووتوێی ڕێبەری دەرچواندا مەرج و ڕێنمایەکانی تایبەت بە گواستنەوە و دابەزین لە جەند ڕۆژی داهاتودا بڵاو بکرێتەوە بۆ خوێندکاران، و ئەو لیژنەیە خوێندکارانی خۆشەویست ئاگاداردەکـاتەوە کە میکانیزمەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لەمساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە ، و دەبێ خوێندکار بە وردی و وریایی ڕێکارەکان بگرێتە بەر بەتایبەت لە سیستەمی وەرگرتنی (ڕاستەوخۆ و ئێواراندا). هاوکات بە پێی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڕیار وایە بۆ ئەمساڵی خوێندن هەر چوار شێوازەکانی وەرگرتن(زانکۆلاین ، ڕاستەوخۆ ، پارالێڵ ، ئێواران) بە شێوەی ئۆنلاین و لەیەک کاتی دیاریکراودا بێت ، بەتایبەت لە سیستەمی ڕاستەوخۆ ، سیستەمی وەرگرتن بە تاقیکردنەوە نیــــە ، و سیستەمی (کریدت) جێگەی دەگرێتەوە و پێویستە خوێندکار ئاکاداری ڕێنمایەکان بن و لەکاتی دەرچونی ڕێنمایەکاندا خوێندکار سەردانی زانکۆکان بکە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری ورد و تەواو و دروست.
.
.

تێبینی / لەساتی دەرچونی مەرج و ڕێنمایەکاندا وێنەیەکی بڵاو دەکەینەوە.

به‌روار : 2018-07-28 كات : بینراو : 2117

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it