سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە وۆرکشۆپى ئەتەکێت و زمانى جەستە ئەنجام دەدات

ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٧/٢٩ لەژێر ناونیشانى (ڕۆڵ و گرنگى ئەتەکێت و زمانى جەستە لە کارگێڕیدا) سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە وۆرک شۆپێکى ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە بە بەشدارى و سەرپەرشتى بەرێز(د. تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆ و ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەن و سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانى یەکەکارگێڕیەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو. بەشی یەکەمى بەرنامەى کارى وۆرک شۆپ لە کاتژمێر (١٠ ى سەرلەبەیانى) لە هۆڵى کتێبخانەى ناوەندیی زانکۆ دەستى پێکرد و هەریەک لە بەڕێزان (م.عەباس جومعە) بەسیمینارى ڕۆڵ و گرنگى ئەتەکێت) و (م. لەنیا جمال سعید) بە سیمینارى (زمانى جەستە لە کاڕگێڕیدا) بەشداریان کرد.
دەسپێکى وۆرکشۆپەکە بەڕێز سەرۆکى زانکۆ لە وتەیەکدا سوپاس و پێزانینى زانکۆى هەڵەبجەى ئاڕاستەى سیمیناریستەکان کرد کە ئەرکیان کێشاوە و لە سلێمانیەوە هاتونەتە هەڵەبجە بۆ پێشکەشکردنى بابەتەکانیان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران. بەڕێزیان گرنگى و بایەخى ئەو جۆرە سیمینار و وۆرکشۆپانەى ڕوون کردەوە و وتى : کە ئەنجامدانى ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە لە باڵاترین ناوەندى ئەکادیمى پێویستیەکى سەردەمیانەیە و پێویستە کەسانى ناو ئەو دامەزراوانە لەو جۆرە وۆرکشۆپانەدا هاوبەشیان پێ بکرێت ، تا بتوانرێت ئەکادیمیانەتر و ئەتەکێتیانەتر مامەڵە و هەڵس و کەوتەکانیان ئەنجلم بدەن و پەیامەکانیان سەرکەوتوانە و بەخێرایی بگەیەنن. وتیشی کە ئێمە لە سەرۆکایەتى زانکۆ دڵنیاین لەوەى کە کارمەندانى زانکۆمان خاوەن ئیتکى باڵا و جوانن لە ژیانیی کارمەندیی ودەوام و پاش دەوامیش بەڵام ئەم جۆرە چالاکیانە وا دەکەن کە زانستیانەتر و ئەتەکیەتیانەتر بتوانرێت مامەڵە و هەڵس وکەوت لەگەڵ خوێندکاران و هاوڵاتیاندا بکرێت. پاشان بەڕێزیان بوارى بە سیمیناریستى یەکەم م. عەباس جمعە دا بۆ پیشکەش کردنى سیمینارەکەى. پێشکەشکار بابەتەکەى لە ژێر ناونیشانى ڕۆڵ و گرنگى ئەتەکێت بابەتەکەى پێشکەش کرد. ئەو لە سیمینارەکەیدا ئەتەکیتى ناساند ، و چۆنیەتى هەڵس و کەوت و مامەڵەکردنى لەگەڵ کەسانى تردا و جۆرەکان و شوێن وکاتى ئەتەکیەتى بەدرێژى ڕوون کردەوە. باسی لە شێوازەکانى هەڵس وکەوت و پۆشین و جوڵە کرد لە ناوەندێکى وەک زانکۆ و چۆن بە ڕەفتارى باڵا لە کەسانى دیکە جیاواز بن.
م. لەنیا جەمال سعید بابەتى دوەمى وۆرکشۆپەکەى بەناونیشانى زمانى جەستە لەکارگێڕیدا پێشکەشى ئامادەبوان کرد . ئەو زمانى جەستەى بە ئامادەبوان ناساند و بە(گفتوگۆى هەستەکان بەبێ بەکارهێنانى زمان) پێناسەى کرد، و دواتر جۆرەکان و گرنگیەکانى جوڵەى جەستەى ڕونکردنەوە و بەراورد و لێکچونەکانى لەگەڵ زمانى ئاماژەدا, باس کرد . بەمەبەستى تێروتەسەلترکردنى بابەتەکەى چەندین هێمای 
زمانى جەستەى شی کردنەوە.
پا
شان ئامادەبوان پشوى نیوەڕۆیان وەرگرت و لەکاتژمێر ٢ى پاش نیوەڕۆ بەشی دوەمى وۆرکشۆپەکە دەستى پێکردەوە ، پێشکەشکاران بە پیشاندانى چەندین پارچەڤیدیۆیی و وێنە ، ئەتەکیەت و هێماکانى جەستەیان شەن و کەو کرد، و هاوکات ئامادەبوان بە گفتوگۆى کراوە بەشداریان لەگەڵ هەردو سیمیناریست کرد و ئاڵوگۆڕى بیر و بۆچۆن و ڕەخنە و سەرنجەکانیان کرد پاش سوپاسیان بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ بە چالاکیەکى پڕبایەخ و گرنگ وەسفیان کرد و هیواى درێژەدانیان بۆ ئەو چالاکیانە خواست . 
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆ دوبارە بەناوى زانکۆى  هەڵەبجەوە سوپاسی هەردوو سیمیناریست و سەرجەم ئامادەبوانى کردەوە و بڕوانامەى ڕێز و پێزانینى بەخشیە هەردوو پێشکەشکار.
 

به‌روار : 2018-07-29 كات : بینراو : 1837

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it