زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین ساڵنامەی كار و چالاكیەكانی بڵاو دەكاتەوە

لە درێژەی كار و چالاكیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆدا و بە چاودێری بەڕێز د.تحسین عبدالكریم زەنگنە سەرۆكی زانكۆ ، زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین ساڵنامەی كار و چالاكیەكانی بڵاو دەكاتەوە .
ساڵنامەكە لە (68) لاپەڕە پێك دێت و ناساندنی زانكۆی هەڵەبجە و كۆڵیج و بەشەكانی هەروەها سەرجەم كار وچالاكیەكان لە بەرواری (2017/10/1 تــا 2018/6/31) بە نوسین و وێنەوە لەخۆدەگرێت.
شیاوی ئاماژەیە كە ئەم ساڵنامەیە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی زانكۆ و لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندی ئەو بوارە ئامادەو چاپ كراوە و لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

بۆ بینینی ساڵنامەکە کلیك لێرە بکە
 

بەرگی یەكەمی ساڵنامەی زانكۆی هەڵەبحە 


 


بەرگی دووەمی ساڵنامەی زانكۆی هەڵەبجە 
 


 

به‌روار : 2018-07-29 كات : بینراو : 3140

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it