ڕوونکردنەوەیەک لە کۆلێجى پەروەردەى وەرزشەوە سەبارەت بە دابەشکردنى فۆڕم

کۆلێجى پەروەردەى وەرزشی زانکۆى هەڵەبجە , خوێندکارانى خۆشەویستى پۆلی دوانزەیەمى بنەرەت ئاگادار دەکەین ، ئەوانەى خوازیارن لە کۆلێجى پەروەردەى وەرزش (بەشی پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و بەشی پەروەردەى وەرزش) ببنە خوێندکار لەبەر چەند هۆکارێک دابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتن لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/١ ەوە دواخرا بۆ ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/٥  کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا ڕۆژى سێشەمممە ٢٠١٨/٨/٢١ ، لەو بەروارە خوێندکارانى خۆشەویست دەتوانن سەردانى کۆلێجى پەروەردەى وەرزش بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى فۆڕم .

لە یاریگاى نێودەوڵەتى زانکۆ بەرامبەر پەیمانگاى تەکنیکى هەلەبجە . هاوکات هەمان ڕۆژ پشکنینى (کەوانەى پێ ، باڵا ، کێش) بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدرێت.
 

.

.

کۆلێجى پەروەردەى وەرزش - زانکۆى هەڵەبجە 

٢٠١٨/٨/٥

به‌روار : 2018-07-31 كات : بینراو : 691

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it