ئاگاداریەك سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە كۆلێجی پەروەردەی وەرزش

خوێندکارانی پۆلی ۱۲ ئاگادار دەکەینەوە کە بەنیازن داواکاری بۆ وەرگیران لەبەشەكانی (پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت ، پەروەردەی وەرزش) ی سەر بە کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی هەڵەبجە پێشکەش بکەن پابەندی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بن :--

  1.  خوێندکارانی دەرچووی ساڵەکانی خوێندنی ۲۰۱٦ -- ۲۰۱۷ و ۲۰۱۷ -- ۲۰۱٨ دەتوانن فۆڕم وەربگرن .
  2.  تەمەنی پێشکەش کار نابێت لە ۲٥ ساڵ زیاتربێت .
  3.  دەبێت خوێندکاری کوڕ باڵای لە ۱٦٥ سم و کچ ۱٥٥ سم کەمتر نەبێت .
  4.  ئەو خوێندکارانەی وانەیان ماوە لەخولی دووەم ، دەتوانن فۆڕم وەربگرن .
  5.  تێكڕای كۆنمرەی خوێندكار لە (60) كەمتر نەبێت.
  6. کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن بۆ(پاڵەوانان ، پارالێڵ)  (٥٥) دەبێت.
  7.  ڕۆژى ۱ شەممە ٢٠١٨/٨/٥ کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا ڕۆژى سێ شەمممە ٢٠١٨/٨/٢١ دابەشکردنی فۆڕم بەردەوام ئەبێت .

لەکاتی وەرگرتنی فۆڕم دەبێت پێشکەشکار ئەم پێداویستیانەی پێبێت :--
۱ـ پێناسی باری شارستانی ( تەسکەرە ) 
۲ ـ (٣) سێ وێنەی ڕەنگاورەنگ.

 

.

كۆلێجی پەروەردەی وەرزش

 

 

به‌روار : 2018-08-05 كات : بینراو : 4352

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it