وەفدێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

پاش ئەوەى لەسەر خواست و فەرمانى بەڕێز سەرۆک کۆمارى عێراق ، بودجەیەک لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە بۆ دروست کردنى هۆڵێکى مۆدێرن لە هەڵەبجە تەرخانکرا، ئەمڕۆچوارشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/٨ وەفدێکى باڵاى وەزارەتى ئاوەندانکردنەوەى حکومەتى ناوەندیی بۆ ئەو مەبەستە سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد.
وەفدەکە لە هەریەک لە بەڕێزان (د. فاطمە على عبدالله سەرۆکى ئەندازیارانى پێشکەوتوو ، مەیسەم صاڵح مەهدى سەرۆکى ئەندازیاران ، و نورة نصیف جاسم ئەندازیار) پێک هاتبوون.
مەبەست لە سەردانەکەیان ڕوپێوى کردن بو بۆ دروست کردن بۆ هۆڵێکى تایبەت و مۆدێرن بۆ زانکۆى هەڵەبجە.
دەستپێکى سەردانەکەیان سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد ، لەلایەن بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆوە  بەگەرمى پێشوازى کران. پاش دانیشتن و گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى پلان و نەخشەڕێگاى دروست کردنى هۆڵێکى مۆدێرن بۆ زانکۆ ، بە یاوەری بەرێزان سەرۆکى زانکۆ و ئەندامانى ئەنجومەن و ئەندازیارانى زانکۆ نوێنەرى شارەوانى هەڵەبجە ، سەردانى زەوى تەرخانکراوی هۆڵەکەیان لە تەنیشت بینایەى سەرۆکایەتى زانکۆ لە عەبابەیلێ کرد.
پاش تێڕوانین و بەدواداچونیان بۆ زەویەکە و تاوتوێکردنى بابەتەکانى شێوازەکانى بەڕیوەبردن و پرسە یاساییەکان، لیژنەکە هاوڕا بون کە شوێنى دروست کردن و نەخشەى پێشنیارکراو بۆ هۆڵەکە گونجاو  و لەبارە و لەنزیکترین دەرفەتدا دەست بە بنیاتناتى دەکرێت. شیاوى وتنە کە ئەمە دوەم وەفدیی ئەندازیاریی باڵایە لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ دروست کردنى ئەو هۆڵە لە هەلەبجەدا . جێی باسە بەهۆى ئەوەى کە ڕووبەرى ئەو زەویەى لەلایەن زانکۆى هەڵەبجەوە تەرخانکرابوو بۆ دروست کردنى ئەو هۆڵە بەپێی پێویستى هۆڵەکە نەبوو ، بۆیە بەشێکى  زەویەکە لەلایەن  سەرۆکایەتى شارەوانى هەلەبجەوە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرا.
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا هەریەک لە بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەلەبجە و سەرۆکى وەفدى حکومەتى ناوەند لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن مەبەستى سەردانى ئەو لیژنە و وردەکاریەکانى دروست کردنى هۆڵەکەیان خستە ڕوو.



به‌روار : 2018-08-08 كات : بینراو : 3753

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it