کۆلێجى پەروەردەى وەرزش خولێکى فوتساڵ دەکاتەوە

لە درێژەى کار و چالاکیەکانیدا یەکەى چالاکى وەرزشیی کۆلێجى پەروەردەى وەرزشی زانکۆى هەڵەبجە خولێکى فوتساڵ بۆ خوێندکارانى ئەو کۆلێجە دەکاتەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/٩/١ کۆلێجى پەروەردەى وەرزش خولێکى فوتسالی بۆ خوێندکارانى کۆلێج کردەوە. لەخولەکەدا خوێندکارانى سەرجەم قۆناغەکانى هەردووبەشی پەروەردەى وەرزش و بەشی پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت بەشداریان تێدا کرد ، و خوێندکاران بەسەر ١٦ گروپدا دابەش کران ، زیاتر (١٥) یاری تێدا ئەنجام درا. پاش کێبڕکێ و ململانێی نێوان گروپەکان ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٢/٢٢ هەردوو گرووپى (A) ى قۆناغى سێ یەمى بەشی پەروەردەى وەرزش و گروپى(A)ى قوناغى چواره مى بەشی پەروەردەى وەرزش گەیشتنە یاری کۆتایی خولەکە . لەیاریەکەى بەهێزدا گروپى(A)ى قوناغى چواره مى بەشی پەروەردەى وەرزش توانى سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانى خولەکە .

 

 

 

به‌روار : 2018-02-22 كات : بینراو : 140

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it