وەزارەتى خوێندنى باڵا خوێندنى ئێوارانى چەند بەشێک دادەخات

بەمەبەستى باشتر کردنى کوالێتى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و بەرز کردنەوەى ئاستى زانستیی خوێندن ، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى داخستنى خوێندنى ئێوارانى لە سەرجەم بەشە زانستىیەکان و بەشی  یاسا دەرکرد لە زانکۆ حکومیەکان و زانکۆ تایبەتەکان.
لەبەرامبەر داخستنى بەشەکانى ئێواران لەو بەشانە ، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانکۆکانى سەرپشک کردوە لە ڕێژەى وەرگرتنى خوێندکاران لە خوێندنى بەیانیان بەشێوەى پارالێڵ ، بەڕێژەیەک کە بگاتە ٤٠%.
ئەم هەنگاوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ئەوەیە کە گرنگیەکى تایبەت بە خوێندنى بەیانیان بدرێت و لە بەرنامەدا هەیە کە لە ساڵانى داهاتوودا سەرجەم بەشەکانى ئێواران دابخرێن و هەوڵەکان بۆ پێگەیاندنى خوێندکاران لە بەیانیان چڕ بکرێنەوە.

.

.

 

به‌روار : 2018-08-10 كات :18:48 بینراو : 6269

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it